دەزگەی دژە تیرۆری عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەرپرسێکی داعشی لە سلێمانی دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ شەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە کە یەکەکانی دژە تیرۆر لە پارێزگەی ئەنبار بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا، بەرپرسێکی داعشیان لە سلێمانی دەستگیرکرد.
ڕوونیشیکردەوە کە تیرۆریستەکە پۆستی بەرپرسی کارگێڕیی بەرهەمە نەوتییەکانی داعشی هەبووە لە پارێزگەی ئەنبار.
لە لایەکی دیکەشەوە دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند، پێنج حەشارگەی داعشیان لە زنجیرە چیای حەمرین دۆزیوەتەوە و دواتر تەقاندوویانەتەوە.