ئەمریکا برینداربوونی حەوت سەربازی لە ئەنبار ڕاگەیاند



فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا برینداربوونی حەوت سەربازیی هێزەکانی لە پارێزگەی ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، حەوت سەربازی هێزەکانیان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا برینداربوون کە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگەی ئەنبار بۆ سەر داعش ئەنجامیاندا.

جەختیشیکردەوە لەوەی باری تەندروستی بریندارەکان جێگیرە.

دوێنێش فەرماندەییەکە ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 15 چەکداری داعشیان کوشتووە کە بە پێی ڕاگەیەندراوێکی دیکەی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ژمارەیەکیان سەرکردەی ڕێکخراوەکە بوون.

 

نوێترین زانیاری دەربارەی یەکەکانی کرێنشینان
پێت نوێترین زانیاری دەربارەی یەکەکانی کرێنشینان
فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ مەسرور بارزانی:  بڕیاری بە هەمیشەییکردنمان بۆ دەربکە
دوات فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ مەسرور بارزانی: بڕیاری بە هەمیشەییکردنمان بۆ دەربکە
پەیوەندیدار