بەناوی سەنتەری جوانکاری هەڕەشە لە ژنان دەکرێت



ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند، کە بە ناوی سەنتەری جوانکاری هەڕەشەیان بۆسەر ژیانی چەند ئافرەتێک دروست کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاریمان وەرگرت کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەژمارێک بەشێوەی ساختە دانراوە بەناوی (سەنتەری جوانکاری سام)، وێنەو ڤێدۆی چەند ئافرەتێکی لای خۆی تۆمار کردووە و دواتر هەڵساوە بە هەڕەشەکردن لەو ئافرەتانە و لە بەرامبەر بڵاونەبوونەوەی وێنەو ڤیدۆکانیان داوای بڕێکی زۆر پارەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەلایەن تیمەکانمانەوە بەدواداچوون ئەنجام دراو ناسنامەی دوو تۆمەتبارمان ئاشکرا کرد، بەناوەکانی (أ ، ج ، م) و( هـ ، أ ، م) و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران) دەستگیر کران، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ئەم تۆمەتبارانە بەناوی سەنتەرێکی تری جوانکاری هەژماری ساختەیان دروست کردووە و ڤیدۆ و وێنەی ئافرەتانیان تۆمارکردووە و بوونەتە هەڕەشەو مەترسی بۆسەر ژیانیان .

ئاسایشی هەولێر داوا دەکات لە هاووڵاتییان ئاگاداری پەیوەندیەکانیانبن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و دەڵێت، هەر بابەتێک کە تایبەتە بەکەسایەتی بۆ هیچ کەسێکی ڕەوان مەکەن تاکو مەترسی لەسەر ژیانتان دروست نەبێت.

 

زانیاری نوێ لەسەر ئەو ٦٠ کۆچبەرەی لەنێوان یۆنان و ئیتاڵیا گیریان خواردووە
پێشت زانیاری نوێ لەسەر ئەو ٦٠ کۆچبەرەی لەنێوان یۆنان و ئیتاڵیا گیریان خواردووە
پۆلیسی سلێمانی بانگەواز بۆ دۆزینەوەی کەسوکاری هاووڵاتییەک دەکات
دواتر پۆلیسی سلێمانی بانگەواز بۆ دۆزینەوەی کەسوکاری هاووڵاتییەک دەکات
پەیوەندیدار