سۆران عومەر: هەرێمی کوردستان بەرمیلی نەوت بە ٢٠ دۆلار دەفرۆشێت



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمەوە دەڵێت، “عێراق داوایکردووە بۆ ١٥٠ هەزار بەرمیل کەم بکرێتەوە و تەسلیمی سۆمۆی بکەن”.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسینێکدا لەسەر پلاتفۆرمی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، عێراق داوا دەکات بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم کەم بکرێتەوە بۆ ١٥٠ هەزار بەرمیل و تەسلیمی سۆمۆی بکەن بۆ هەر بەرمیلێکیش ٧٠ دۆلار حساب دەکەن و لەناوخۆ بەکاریدەهێنن.

دەشڵێت، عێراق دەڵێ ئەو نەوتەی مانگانە تەسلیمی سۆمۆ بکە بە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار حسابی دەکەین، هەرێم ئەمە نایکات و دەیفرۆشێ بە ١٧٠ ملیۆن دۆلار و ١٢٠ ملیۆن دۆلاری دەدات بە کۆمپانیا بیانیەکان.

باس لەوەشدەکات، بەپێی نوسراوی ژمارە (٣٦٥٤٨)ی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماژە بە نوسراوی ژمارە (١٨٨٩)ی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ڕۆژانە (٢٨٦٩٤٦) بەرمیل نەوتی خام بەرهەم دەهێنێت، بەڵام هیچی تەسلیم بە کۆمپانیای سۆمۆ ناکەن وەک وەزیری نەوتی عێراق حاماژەی پێدەکات بەپێی (مادەی ١٢/دووەم/ب )لەیاسای بودجەی فیدراڵی عێراق هاتووە : لەکاتێکدا نەوتی هەرێمی کوردستان بە بۆری نەڕوات بۆ بەندەری جیهانی تورکی، یان هەر دەروازەیەکی ڕەسمی دی کەوەزارەتی نەوت دیاری دەکات، هەرێمی کوردستان پابەندە بەپێدانی ئەو نەوتە بەپێی (مادەی ١٢/دووەم/أ) بە وەزارەتی نەوتی عێراق تاکو لە ناوخۆ بەکاریبهێنێت.

ئەوەش دەخاتەڕوو، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە (٥٩/اتحادية/ ٢٠١٢ و موحدتها ١١٠/ اتحادية/٢٠١٩) هەرێمی کوردستام بۆی نیە نەوت هەناردە بکات بەبێ ڕەزامەندی وەزارەتی نەوتی عێراق، لەنوسراوەکەدا هاتووە : بەپێی یاسای ( ادارة المالية والدين العام) ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٩ پێویستە سەرجەم داهاتەکانی کە لە نەوت دەستی دەکەوێت ڕادەستی خەزێنەی گشتی عێراق بکات.

سۆران عومەر ڕاشیدەگەیەنێت، وەزارەتی نەوتی عێراق بەفەرمی بە حکومەتی هەرێمی وتووە گرێبەستە نەوتیەکانتان کە بەگرێبەستی هاوبەشی کراوە لەگەڵ لایەنە دەرەکیەکان لە وڵاتان و کۆمپانیا بۆ گەڕان بەدوای نەوت و دۆزینەوەی و هەڵکەندنی بیرەکان و بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت بەپێی بڕیارەکەئ دادگای فیدراڵی یاسایی نیە، پێویستە هەمووی ڕادەستی سۆمۆ بکرێت و داهاتەکەشی بخرێتە ئەو هەژمارەی لەبانکی ناوەندی بۆ ئەو مەبەستە کراوەتەوە، داواش دەکات هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکاتەوە بۆ ١٥٠ هەزار بەرمیل و تەسلیمی سۆمۆی بکات.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەش ڕووندەکاتەوە، کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان بەنوسراوی ژمارە (١٨٨٩) وەزارەتی نەوتی ئاگادارکردۆتەوە کە ڕۆژانە( ٢٨٦٩٤٦) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت (٢٠٠) هەزار بەرمیلی دەدات بەکرێی دەرهێنانی نەوت بە کۆمپانیاکان و خەرجیەکانی دیکەی نەوت کە مانگانە (١٢٠) ملیۆن دۆلارەو (٤٦) هەزار بەرمیلیش دەدات بە پاڵاوگەکان و ئەوی دیکەشی دەدات بەکرێی غازی کارەبا، بۆ هەر بەرمیلێکیش (٢٠ $) ی داناوە.

دەڵێت، وەزارەتی نەوتی عێراق سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێ لەوەی بەرمیلی نەوت بە (٢٠$) دەفرۆشن، بۆیە هەرێم ئاگادار دەکاتەوە نەوتەکە ڕادەستی سۆمۆ بکەن، چونکە نرخی نەوت بەپێی یاسای بودجە بە (٧٠) دۆلار دانراوە! ئەوان بەو نرخە وەریدەگرن لە هەرێم و بۆ ناوخۆ بەکاریدەهێنن.

سۆران عومەر جەخت لەوە دەکاتەوە، کە عێراق بەنوسراوی فەرمی دەڵێت نەوتەکەمان رادەست بکەن لەناوخۆ بەکاریدەهێنین مانگی (٦٠٠ ) ملیۆن دۆلار دەکات، هەرێم ئەمە ناکات خۆی دەیفرۆشێ بە (١٧٠) ملیۆن دۆلار! گوایە لەو پارە (١٢٠) ملیۆن دۆلاری دەداتەوە بە کۆمپانیا بیانیەکان و (٥٠) ملیۆن دۆلاریشی بۆ خۆی هەڵدەگرێ.

مەترسیدارترین مرۆڤ لەلای ئەمریکا و ڕۆژئاوا
پێت مەترسیدارترین مرۆڤ لەلای ئەمریکا و ڕۆژئاوا
گەنجێکی 17 ساڵ خنکا
دوات گەنجێکی 17 ساڵ خنکا
پەیوەنیدر