مامۆستایەکی ئاینیی بە 15 مانگ زیندانیی سزا درا



لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مامۆستایەکی ئایینی بە 15 مانگ زیندانیی سزا درا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گەڕەکی قەوەخ لە شاری سەقزی سەر بە پارێزگا سنە، سزای 15 مانگ زیندانیی بە سەردا سەپێنراوە.

ڕێکخراوی هەنگاو ئاماژەی بەوەکرد، ئەو سزایە لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شاری هەمەدان بە سەر مامۆستا سابیردا سەپێنراوە و لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی پێیڕاگەیەنراوە.

لە دوو ساڵی ڕابردوودا و بە هۆی رەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی حکومەتی ئێران و پشتیوانی لە داخوازییەکانی خەڵک و خۆپیشاندانەکان دژ بە کوژرانی ژینا ئەمینی لە وتارەکانیاندا، مامۆستا سابیر خودامواردی چەند جارێک هەڕەشەی لێکراوە و بۆ دادگای هەمەدان بانگ کراوە.

 

د.موحسین ئەدیب: پشتگوێخستنی سلێمانی یانی پشتگوێخستنی ڕۆحی کوردبوون
پێت د.موحسین ئەدیب: پشتگوێخستنی سلێمانی یانی پشتگوێخستنی ڕۆحی کوردبوون
کۆمپانیای تێسلا ٨٧٠ ئۆتۆمبێل لە بازاڕی چین دەکشێنێتەوە
دوات کۆمپانیای تێسلا ٨٧٠ ئۆتۆمبێل لە بازاڕی چین دەکشێنێتەوە
پەیوەندیدار