جومانە غەلای: بانگەشە دەستپێ مەکەن و ژمارەکانتان بڵاومەکەنەوە



كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق هۆشداری ده‌دات له ‌بانگه‌شه‌ى پێشوه‌خته‌ى كاندیدى لایه‌نه‌كان و ده‌ڵێت، “تائێستا وردبینی لەناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەواو نەبووە”.

جومانه‌ غه‌لاى، وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر سكاڵا لەسەر هەر لیست‌ و كاندیدێك بكرێت كە بانگەشەی پێشوەختەی دەستپێكردووە، ڕێكاری یاسایی توند لە دژیان دەگرینەبەر.

ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای پەسەندكردنی ناوی كاندیده‌كان، لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، بەفەرمی وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنین.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، بڕیارە ڕۆژی 20ى 10ى ئه‌مساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەسەرپەرشتیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچێت، به‌ڵام له‌ئێستادا زۆرێك له‌كاندیدى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، وێنه‌ى سه‌ر پڕۆفایلى فه‌یسبوكه‌كانیان به‌ژماره‌كانیانه‌وه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

کۆمپانیای تێسلا ٨٧٠ ئۆتۆمبێل لە بازاڕی چین دەکشێنێتەوە
پێت کۆمپانیای تێسلا ٨٧٠ ئۆتۆمبێل لە بازاڕی چین دەکشێنێتەوە
ڕێگای کاریگەر بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پاتری مۆبایلەکەت
دوات ڕێگای کاریگەر بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پاتری مۆبایلەکەت
پەیوەنیدر