ڕێگای کاریگەر بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پاتری مۆبایلەکەت



لەبەر ڕۆشنایی پەرەسەندنی بەکارهێنانی مۆبایل لە هەموو بوارەکاندا، کە بەرەوڕووی بەکارهێنانی کارەبای زیاتر دەبنەوە، چەندین هۆکار دەردەکەون کە ڕەنگە بەشداربن لە خێراتر بوونی پاتری.

هەنگاوگەلێک هەن کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە پاراستنی هێزی پاتری مۆبایلەکەت، بەتایبەتی ئەگەر ئامادە نەبیت بۆ کڕینی مۆبایلێکی نوێ.

پاترییەکانی لیتیۆم ئایۆن بە تێپەڕبوونی کات تێکدەچن؛ بەهۆی بەردەوامی شەحنکردنەوە، شتێکی نامۆ نییە کە ئامێرەکە دوای دوو یان سێ ساڵ لە بەکارهێنانی بەردەوام، ماوەی کورتتر لە نێوان بارگاویکردنەوەدا ئەزموون بکات.

پێشنیارە ئاساییەکانی وەک دابەزاندنی ڕووناکی شاشەکە، دوورکەوتنەوە لەو یارییانەی کە پێویستیان بە هێزی پڕۆسێسەرێکی زۆر هەیە، فێنک ڕاگرتنی مۆبایلەکەت، یان دانانی ئامێرەکەت بۆ ماوەیەکی کاتی لە دۆخی فڕۆکەدا بۆ کەمکردنەوەی چالاکیی تۆڕەکە، دەتوانێت تەنانەت چەند خولەکێکیش زیاد بکات بۆ تەمەنی پاتری ئامێری مۆبایلەکەت.

هەردوو کۆمپانیای ئەپڵ و گووگڵ تایبەتمەندییەکیان تێدایە کە بە یەک کلیک بەکارهێنانی کارەبا کەمدەکاتەوە، کە بریتییە لە دۆخی کەمی کارەبا لە ئای ئۆ ئێس یان دۆخی پاشەکەوتکردنی پاتری لە ئەندرۆید.

کاتێک تایبەتمەندی پاشەکەوتکردنی بەکاربردن چالاک دەکرێت، ئامێرەکە ڕووناکی شاشەکە کەمدەکاتەوە، بۆ ماوەیەکی کاتی هەندێک چالاکیی تۆڕەکە ڕادەگرێت، وەکو پاشەکەوتکردنی وێنەی ئۆنلاین،

هەروەها کردارەکانی بەرنامەکە وەک وەرگرتنی پۆست و دابەزاندنی ئۆتۆماتیکی و پرۆسەکانی تر کە پاتری بەکاردەهێنن سنووردار دەکات و لە ئەنجامدا ڕەنگە مۆبایلەکە خاوتر کاربکات.

جومانە غەلای: بانگەشە دەستپێ مەکەن و ژمارەکانتان بڵاومەکەنەوە
پێت جومانە غەلای: بانگەشە دەستپێ مەکەن و ژمارەکانتان بڵاومەکەنەوە
پەڵەیەکی سەیر لەسەر خۆر دەردەکەوێت
دوات پەڵەیەکی سەیر لەسەر خۆر دەردەکەوێت
پەیوەندیدار