پەروەردە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ڕادەگەیەنێت



وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەبارەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە دەڵێت، “هیچ گرفتێکمان نییە و پێش وادەی دیاری کراو دەستپێدەکەین”.

کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاربوو وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن یەکەمی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو بێت، بەڵام بەپێی ئەو داتایانەی کە لەبەردەستدان، تەواوکردنی پڕۆسەی چاپکردنی کتێبەکانی پڕۆگرامی خوێندن، بڕیارماندا کە زووتر دەست بە ساڵی نوێی خوێندن بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتی دەستپێکردنەوەی خوێندن بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران  پێشخراوە و ٢٢ی ئەیلوول دەبێتە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن.

ئەوەشی خستەڕوو، هیچ گرفتێک لەنێوان تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم و دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ڕوونادات.

ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی داوە، کە ڕۆژی یەکشەممە 15ی ئەیلولی 2024 دەبێتە وادەی دەستپێکردنی دەوامی مامۆستا و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە لەسەجەم قوتابخانەکانی عێراق، هەروەها ڕۆژی یەکشەممە 22ی ئەیلولی 2024 دەبێتە وادەی دەستپێکردنی خوێندنی ئەکادیمی نوێ ساڵ، ٢٠٢٤-٢٠٢٥.

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بڵاوکرایەوە
پێت مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بڵاوکرایەوە
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکات
دوات سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکات
پەیوەندیدار