سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکات



بەهۆى رێگرى لە چوونى بەرهەمەکانیان لەهەرێمى کوردستانەوە بۆ باشوور و ناوەڕاستى عێراق، کۆمەڵەى کێڵگە پەلەوەرییەکان لە دادگاى فیدراڵى سکاڵا تۆمار دەکەن.

نازم عەبدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ماوەى چەند ساڵێکە حکومەتى فیدراڵ لە ڕێگەى دانانى چەند بازگەیەکەوە ڕێگرى لە چوونى بەرهەمەکانمان دەکات بۆ باشورو ناوەڕاستى عێراق، بەهۆى ئەوەى لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى هەرێم نەیانتوانى کێشەکان چارەسەربکەن ڕۆژى یەک شەممە لەدادگاى فیدراڵى سکاڵا تۆماردەکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، داواکارین لە ئەندامانی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کە نوێنەری دەنگی ئێمەن و هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستانن، هاوکارمانبن و پشتیوانیمان بکەن وەک وچۆن لەماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران هاوکارمانبوون ئەمجارەش هەمووان لەگەڵمانبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەمان.

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەشڵێت، عێراق هەمووى یەک سەبەتەى خۆراکى هەیە و بەرهەمى ناوخۆ بۆ هەموو وڵاتە، ئەو رێگریکردنە جیاوازیکردنە لەنێوان ناوچەکانى وڵات.

نارەزایی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەکاتێکدایە، نرخى یەک کیلۆ مریشکى زیندوو لەنێوان 1500 دینار تاوەکو 2500 دینارە و بەگوێرەى قەبارەى مریشکەکە نرخەکەى دەگۆڕێت، خاوەنى کێلگە پەلەوەرییەکان دەڵێن، هەرکیلۆیەک مریشکى زیندوو تاوەكو دەگاتە بازاڕەکان 2500 دینار تێچووى بەرهەمهێنانەکەیەتى.

 

پەروەردە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ڕادەگەیەنێت
پێت پەروەردە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ڕادەگەیەنێت
وەزارەتی ئەوقاف: مانگانە شایستەی دارایی دەدەین بە مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش
دوات وەزارەتی ئەوقاف: مانگانە شایستەی دارایی دەدەین بە مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش
پەیوەندیدار