دامەزراندن بۆ زیاتر لە 28هەزار کەس کرایەوە



ئەنجومەنى راژەى فیدراڵى عێراق، دامەزراندنى بۆ زیاتر لە 28 کەس کردەوە و دەڵێت” ئەمە  قۆناغى یەکەمى دەرچووە پیشەییە پزیشکییەکانن”.

لە بڵاوکراوەیەکدا ئەنجومەنی ڕاژەی عێراق ڕایگەیاند، 2هەزارو 400 دەرچوو لە قۆناغی یەکەمی دامەزراندنی  دەرچووە پیشەییە پزیشکییەکان دادەمەزرێندرێن، ئەویش بەگوێرەى یاساى ژمارە شەشى ساڵى 2000ـی پیشە پزیشکى و تەندروستییەکان، بەڵام دەرچووانى هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ ئەوەى بەخێرایی کارەکانى پرۆسەى دامەزراندن ئەنجام بدرێن تمەکان لەدوای کۆتاییهاتنی دەوامی فەرمی لەکارەکانیان بەردەوام دەبن.

پێشتر مەحمود تەمیمى، سەرۆکى ئەنجومەنى راژەى فیدراڵى رایگەیاندبوو، ئەو دامەزراندنە دەرچووانى هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە چونکە هەرێمى کوردستان ئەنجومەنى راژەى تایبەت بەخۆى هەیە، بەڵام نیشتەجێبووانى ناوچە جێناکۆکەکان سودمەند دەبن.

کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێم سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد
پێت کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێم سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد
پاداشتی دارایی بۆ پاڵەوانی یارییە وەرزشییەکان دانرا
دوات پاداشتی دارایی بۆ پاڵەوانی یارییە وەرزشییەکان دانرا
پەیوەندیدار