پاداشتی دارایی بۆ پاڵەوانی یارییە وەرزشییەکان دانرا



حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی فەرمانێکەوە پاداشتی دارایی بۆ پاڵەوانانی یارییە تاك و بەكۆمەڵەكانی كوردستان لە ئاستی ناوخۆ و عێراق و جیهان دابیندەکات و دەڵێت” لە ١ملیۆن تا ٣٠ ملیۆن دەبێت”.

بەپێی نووسراوێک کە واژۆی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی لەسەرە، دوای ڕەزامەندی مەسرور بارزانی بە نووسراوی ژمارە 11582 لە ڕێكەوتی 28-8-2024، بڕیار درا بە پاداشتكردنی پاڵەوانە یەكەمەكانی وەرزش لە یارییە تاك و كۆیەکاندا.

بەپێی نووسراوەکە،  لەمەودوا ئەو تیپ و یانە و پاڵەوانانەی لە ئاستی خولەكانی ناوخۆ، عێراق و ئاسیا و جیهان نازناو یان پلەی یەكەم و دووەم و سێیەم بەدەست دەهێنن، پاداشتی دارایی وەردەگرن، پاداشتەکەش لە 500 هەزارەوە دەستپێدەکات بۆ 30  ملیۆن دینار.
هاوکات نووسراوەکە لەمڕۆوە کاری پێدەکرێت و ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی هەرێمی بۆ وەرگیراوە، بۆ گرتنەبەڕی ڕێککار و هەنگاوی پێویست.

جۆری پاداشتەکان بەپێی پاڵەوانێتییەکان:

 

دامەزراندن بۆ زیاتر لە 28هەزار کەس کرایەوە
پێشت دامەزراندن بۆ زیاتر لە 28هەزار کەس کرایەوە
تۆڕێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکران
دواتر تۆڕێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکران
پەیوەندیدار