وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویكردەوە، بەهۆی نالەباری كەشوهەوا و ئەو شەپوڵە سەرماو سۆڵەیەی كە روویكردووەتە ناوچە جیا جیاكانی هەرێمی كوردستان، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆكی زانكۆكانی كوردستان (حكومی و تایبەت) و راگری پەیمانگەكان بۆ راگرتنی دەوام.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویكردەوە، كە بەهۆی نالەباری كەش وهەوا و ئەو شەپوڵە سەرماو سۆڵەیەی كە ڕویكردۆتە ناوچە جیا جیاكانی هەرێمی كوردستان، بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و قوتابیان دەسەڵات دراوەتە سەرۆكی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ ڕاگرتنی دەوام .
بریارێك لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
بەهۆی نالەباری كەش وهەوا و ئەو شەپوڵە سەرماو سۆڵەیەی كە ڕویكردۆتە ناوچە جیا جیاكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر فەرمانی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و قوتابیان و بە ڕەچاوكردنی بارودۆخی كەشوهەوای ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان. بریاردرا بەپێدانی دەسەڵات بە سەرۆكی زانكۆكانی كوردستان (حكومی و تایبەت) و ڕاگری پەیمانگەكان بۆ ڕاگرتنی دەوام لە كاتی نالەباری كەشوهەوای ناوچەكانیان.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
هەولێر – 2023/1/4