بەغدا بڕیاری لەسەر مووچەی مانگی حەوت دا



میدیای سەر بە پارتی ڕایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق لە رێگەی شاندی وەزارەتی داراییەوە رازی بووە بە خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی ئاب بەغدا لە ماڵی د. فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا، شاندی هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق کۆبوونەوە.

بەپێی سەرچاوەکەی ئەو میدیایە، “لە کۆبوونەوەکەدا دوای ئەوەی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق راپۆرتی خۆیان خستەڕوو، لەسەر ئەو بنەمایە شاندی دارایی عێراق رەزامەندییان نیشانداوە بە خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت، کە بەم زووانە رێکارەکان تەواو بکرێن.”

هەربەپیی هەمان سەرچاوە، وەزیری دارایی ئامادەی وردەکاری کۆبوونەوەکە نەبووە بەڵکو لەڕێگەی شاندی وەزارەتی دارایی عێراقەوە رەزامەندی نیشانداوە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت.

ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت، هەرچەندە بەپیی خشتەی کۆبوونەوەکان دەبوایە ڕۆژی سێ شەممە بکرایە، بەڵام سەرۆکوەزیرانی عێراق بەگەشت لە دەرەوەبووە بۆیە خراوەتە ئەمڕۆ.

هەولێر خزمەتی دەوێت…!
پێشت هەولێر خزمەتی دەوێت…!
گەورەترین پرد لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان لە تەواوبووندایە
دواتر گەورەترین پرد لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان لە تەواوبووندایە
پەیوەندیدار