تەرمی هاووڵاتییە خنکاوەکەی زێی گەورە دۆزرایەوە



بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، تەرمی ئەو هاووڵاتییەی دوێنێ لە زێی گەورە خنکا ئەمرۆ دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تەرمی ئەو هاووڵاتییەی دوێنێ  لە زێی گەورە گوندی وسومەليان خنکا، ئەمڕۆ لەلایەن تيمی ژێرئاویی خەباتەوە دۆزرایەوە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاووڵاتییەی خنکاوە ناوی عەلی رەجەب-ە تەمەنی 24 ساڵانە و دانیشتووی گوندی قوچە بڵباس-ە دوێنی کاتژمێر4ی پاش نيوەڕۆ خنکا.

شوێنەوارناسان هۆشداری دەدەن لە لاربوونەوەی منارەی چۆلی
پێشت شوێنەوارناسان هۆشداری دەدەن لە لاربوونەوەی منارەی چۆلی
ئەو تۆمەتبارەی ئاژەڵی دەدزی دەستگیر کرا
دواتر ئەو تۆمەتبارەی ئاژەڵی دەدزی دەستگیر کرا
پەیوەندیدار