فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە کەرکووک خرایەخوارەوە



فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق ڕایگەیاند، بە پێنج مووشەك فڕۆكەیەكی بێ فڕۆکەوانی تورکی خراوەتە خوارەوە.

فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق و بەرپرسانی ئەمنی كەركووك سەبارەت بە سوڕانەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی تورکیا لە ئاسمانى كەركووك زانیاری خستەڕوو.

فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق بڵاوی كردەوە، كەمێك پێش ئێستا بە پێنج مووشەك فڕۆكەیەكی بێفڕۆکەوانی توركیایان خستووەتە خوارەوە، دەشڵێت: “لەو پێنج مووشەكە تەنیا مووشەكێك بەر فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە كەوتووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد مووشەكەكان لە نزیك بازگەی چیمەنەوە هەڵدراوە بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی توركیا، کە دەکەوێتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک.

درۆنەكە بە توركی و ئینگلیزی لەسەری نوسراوە: مەوادی تیشكدەرەوەی هەڵگرتووە و مەترسیدارە

عەمید عەبدول سەلام فەرحان فەرماندەی سوپای عێراق ڕایگەیاند، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە توركیا لە نزیك ماڵەكانی گەڕەكی تسعین كەوتووەتە خوارەوە، هێزێكی ئەمنیش گەیشتوونەتە شوێنی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

ئەفغانستان؛ ژنان نابێت دەنگ بەرز بکەنەوە و پیاوانیش ڕیش بتاشن
پێت ئەفغانستان؛ ژنان نابێت دەنگ بەرز بکەنەوە و پیاوانیش ڕیش بتاشن
تەندروستی عێراق: پێویستیمان بە ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون نییە
دوات تەندروستی عێراق: پێویستیمان بە ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون نییە
پەیوەنیدر