کەمێک لەمەوبەر نووسراوی خەرجکردنی دوو مووجەی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگەکانی تەمووز و ئاب دەرکرا.
بەپێی هەواڵی میدیای نزیک لە یەکێتی نووسراوی خەرجکردنی دوو مووچەی مانگەکانی تەمووز و ئابی هێزە ئەمنییەکان دراوە و سبەینێ بڕی پارەکە ڕەوانە دەکرێت.
چرۆ شەریف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، سبەی تەمویلی موچەی مانگی تەمووزی هێزە ئەمنیەکان دەکرێت و دابەش دەکرێت ، هەفتەی داهاتووش تەمویلی موچەی مانگی ٨ دەکرێت. هاوکات بەپیی سەرچاوەکانی هەواڵ نوسـراوی خـەرج کـردنی مووچەی مانگی 7 و 8ـی هێزە ئەمنیەکان بە ئیمزای سوودانی گەیشتۆتە دارایی عێـراق.