قوباد تاڵەبانی: یەكێتی بڕیاری داوە رێڕەوی حكومڕانی ڕاست بكاتەوە



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و لێپرسراوی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی مەڵبەندی ڕاپەڕینی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، خەڵكی هەرێمی كوردستانیش بەو قەناعەتە گەیشتوون، كە یەكێتی توانی هاوسەنگی هێز دروستبكاتەوە و بڕیاری داوە رێڕەوی حكومڕانی ڕاست بكاتەوە.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، بە ئامادەبوونی سەركەوت زەكی، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی یەكێتی و لوقمان وەردی، بەرپرسی مەڵبەندی ڕاپەڕین، لەگەڵ ئەندامانی مەڵبەندی راپەڕینی حزبەكەی كۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەكەی، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی هەڵبژاردنەكانی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان كرد و بە “هەڵبژاردنێكی چارەنووسساز”ی وەسف كرد بۆ یەكێتی و بۆ داهاتووی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان.

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشكرد، كە لەم چەند ساڵەی دواییدا یەكێتی بە سەركردایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و بە هاوكاری هەموو سەركردایەتی و كادرانی یەكێتی سەلماندوویەتی، كە تەنها هێزێكە، كە لە توانایدایە ئەو گۆڕانكارییە دروست بكات، كە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان داوای دەكەن.

وتیشی: “بەشێكی بەرچاوی خەڵكی هەرێمی كوردستانیش بەو قەناعەتە گەیشتوون كە یەكێتی توانی هاوسەنگی هێز دروستبكاتەوە و بڕیاری داوە رێڕەوی حكومڕانی ڕاست بكاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، لەم هەڵبژادنەدا لیستی دەنگدەران پاك كراوەتەوە و هیچ لایەنێك ناتوانێت بەناوی مردووانەوە ساختەكاری بكات، هەربۆیە چاوەڕێین هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت و چاومان لە سەركەوتنێكی گەورەیە و وتی، “یەكێتی لەم قۆناغەدا لە كوردستان و عیراق و سیاسەتی ناوچەكەدا هێزێكی كاریگەرە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش پێگەی بەهێزتر دەبێت”.

وتیشی: “ئێستا جەماوەر و دۆست و تەنانەت نەیارانی یەكێتیش چاویان لەوەیە ئەو سەركەوتنانەی یەكێتی لە كەركوك و ناوچەكانی دیكە تۆماری كردوە لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانیش لە ئاستێكی گەورەتردا دووبارەی بكاتەوە”.

دانیشتن بەدیار شاشە و مۆبایل چۆن دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ؟
پێت دانیشتن بەدیار شاشە و مۆبایل چۆن دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ؟
ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات
دوات ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات
پەیوەنیدر