پارتی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 ڕادەگەیەنێت



ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: هیچ بیانوویەك نەماوە لەسەر هەرێم بێت و بەغدا شەڕی سیاسی دەكات.

هێمن هەورامی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و ئەوەی لە بەغداوە دەگوزەرێ‌ شەڕێكی سیاسییە بەرامبەر بە هەرێم دەكرێت”.

وتیشی، “لەگەڵ هەڤاڵان لە حكومەتی هەرێم قسەم كردووە و هیچ بیانوویەك نەماوە لەسەر حكومەتی هەرێم و شتەكان بەڕێكوپێكی لەڕێگەی چاودێری داراییەوە خراوەتەڕوو”.

ئاشكراشی كرد، “ئومێد دەكەین لە ڕۆژی شەممەوە مووچەی مانگی 7 خەرج بكرێت و شاندێكی هونەری لە بەغدایە و شاندی هونەری دیكەش دەچێتەوە بەغدا تاوەكو ئەو وردە سەرنجانەی ماون لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە چارەسەر بكرێن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە د. محەمەد زراری، بەڕێوەبەری گشتی له دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، “ئەو هەواڵەی هەندیک کەناڵ باسی دەکەن، کە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دارایی هەرێم و فیدڕاڵ بێ ئەنجام بووە، بە پێچەوانەوە کۆبوونەوەیەکی باش بوو، لێکتێگەیشتی زۆر باش کراوە”.

ئاماژەی بەوەشداوە، “کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو وەزارەت کە ئێمەشی تێدا بوو، زیاتر هونەری بووە و تیایدا بابەتەکان خراوەتە ڕوو، نەک بڕیاری پێ دەربکرێ”.

ئاشکراشی کرد: “کۆبوونەوە سەرەکییەکە سبەی پێنج شەممە دەبێت، کە شاندی هەردوو وەزارەت و دیوانی چاودێریی دارایی بەسەرپەرشتی دکتۆر فوئاد حوسێن و تەیف سامی دەبێت”.

ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات
پێت ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات
پزیشكیان دێتە عێراق و هەرێمی كوردستان
دوات پزیشكیان دێتە عێراق و هەرێمی كوردستان
پەیوەنیدر