دوای گەڕانەوەی لە سعوودیە عومرەكارێكی كوردستان كۆچی دوایی كرد



بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، هاووڵاتیەكی هەرێمی كوردستان دوای گەڕانەوەی لە سعوودیە عومرەكارێكی كوردستان كۆچی دوایی كرد، دەڵێت ،”عومرەكارە كە خەڵكی شاری دهۆكە و لە سعوودیە چەند جارێك چارەسەری وەرگرتووە”.

كاروان ستونی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمرۆ هاووڵاتی سەلام تەها قارقاڤایی دوای بەجێگەیاندنی سوونەتی عومرە و گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان لەماڵەوە كۆچی دوایی كرد.

ڕاشیگەیاند، ئەو عومرەكارە خەڵكی شاری دهۆكە و لە سعوودیە چەند جارێك چارەسەری وەرگرتووە و دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان لە لایەن كەسوكارییەوە پێشوازی لێدەكرێت بەداخەوە دوای چەند كاتژمێرێك لە گەیشتنەوەی بۆ ناو كەسوكارەكەی كۆچی دوایی كرد.

قد تكون صورة ‏‏شخص واحد‏ و‏منظر داخلي‏‏

پەروەردەی شارباژێر لەبارەی دەوامی سبەی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پێت پەروەردەی شارباژێر لەبارەی دەوامی سبەی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
كەشناسی هەرێم ڕێژەی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە
دوات كەشناسی هەرێم ڕێژەی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە
پەیوەندیدر