پزیشكیان دێتە عێراق و هەرێمی كوردستان



باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا ئاشكرای دەكات، لە مانگی داهاتوودا سەرۆك كۆمار سەردانی عێراق دەكات و كار بۆ ئەوەش دەكرێت سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.

محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا ڕایگەیاندووە، مەسعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌ سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵای وڵات‌ و له‌سه‌ر بانگێشتی فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

وتیشی، “سه‌ردانه‌كه‌ ڕۆژانی 11 و 12 و 13ـی مانگی ئه‌یلولی داهاتوو ده‌بێت”.

ئاشكراشی كردووە، ئێستا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت سه‌رباری به‌غدا، سه‌ردانه‌كه‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌سڕه‌ش بگرێته‌وه‌.

پارتی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 ڕادەگەیەنێت
پێت پارتی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 ڕادەگەیەنێت
مامۆستایانی ناڕازی لەسەر دواكەوتنی مووچە هاتنەدەنگ
دوات مامۆستایانی ناڕازی لەسەر دواكەوتنی مووچە هاتنەدەنگ
پەیوەنیدر