هێمن هەورامی: مەسرور بارزانی سەرۆكی كابینەی 10 دەبێت



ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە زۆرینەی كورسی داهاتووی پەرلەمان بەدەستدەهێنێت و كابینەی 10 پێكدەهێنێت و دەشڵێت: مەسرور بارزانی سەرۆكی كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم دەبێت.

هێمن هەورامی ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیوادارین هەڵبژاردن بە ئارامی بەڕێوەبچێت و هەموومان بانگەشەمان لەسەر بەرنامەی هەڵبژاردن و خستنەڕووی ڕوئیای خۆی بێت نەك شەڕی ڕاگەیاندن، چونكە ئەوەی “بەردمان تێ‌ بگرێت، ئێمە بەرقی تێدەگرین”.

ڕاشیگەیاند، پێكهێنانی حكومەت لەسەر ڕێككەوتن بووە و ئەوەش بەرپرسیارێتی هاوبەش بووە، بۆیە هیوادارین لە پێكهێنانی كابینەی داهاتوودا، كە هەر بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی دەبێت ئەوەی جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكان وەردەگرێت بە فعلی لەناو حكومەت بن.

وتیشی، “لە هەڵبژاردن زۆرینەی كورسییەكان بەدەست دەهێنن و كابینەی حكومەت لەلایەن پارتییەوە پێكدەهێنرێت و هەر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كابینەی 10 دەبێت”.

“هەرێم و بەغدا لەسەر مووچەی مانگی 7 ڕێكنەكەوتن”
پێت “هەرێم و بەغدا لەسەر مووچەی مانگی 7 ڕێكنەكەوتن”
بارزانی: پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف و لە کەشێکی ئارام بەڕێوە بچێت
دوات بارزانی: پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف و لە کەشێکی ئارام بەڕێوە بچێت
پەیوەندیدار