بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەرهەمی كارەبا بەو سەرمایە دەگاتە 3 هەزار و500 مێگەوات كە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاترە و هەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی بەرهەم زیاد بكەین.
پێشڕەو نووری، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە، لە هەرێمی كوردستان ژێرخانی بەرهەمهێنانی كارەبا دەگاتە حەوت هەزار مێگەوات، بەڵام ئێستا بەرهەم دەگاتە نزیكەی 3 هەزار و700 مێگەوات و ئێستاش لەم مانگە كە زۆر ساردە بەرهەمیان لە 3 هەزار و 500 مێگەوات كەمتر نەبووە بەراورد بە پار و باشترە .
ڕاشیگەیاندووە، هەوڵەكانی ئێمە بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەو یەكەكانی هەن كاریان پێ بكەین و بەرهەمی پێ زیاد بكەین، بەڵام توانای بەرهەم سنووردارە بەهۆی سووتەمەنییەوە، چونكە لە هەرێمی كوردستان ئەوانەی لەكاردان 15 وێستگەن، بۆیە پلان وایە توانای بەرهەمهێنان بەرز بكەینەوە كە لە وێستگەی بازیان دوو یەكەی دیكە دامەزراون و لە قۆناغی تێستادان و لە ماوەیەكی نزیكدا دەكەونە كار و بەرهەمیان دەبێت .
هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە 250 مێگەوات كارەبا لەو گەرمیەی لە گزۆزەكان دەردەچێت بەرهەم بێنین و لە وێستگەی خورمەڵە كارەكانی دیزاین و ڕووپێوی تەواو بووە و ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی لەوێش بە هەمان شێوە 500 مێگەوات كارەبا بەرهەم بێنین كە خۆی شەش یەكەی كارەبای هەیە.”