کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا



بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قەزای خورماڵ گیانی لەدەستدا.

بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئەردەڵانی قەزای خورماڵ لە کاتی کارکردن کرێکارێک بەر تەزووی کارەبا کەوت و گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەکرد، دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ کراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان کرێکارەکە ناوی (بێوەی ئەحمەد ئیسماعیل)ە، تەمەنی 48 ساڵانە و دانیشتووی ئەحمەد ئاوایە.

پەرلەمانتارێکی پارتی: هەندێک پەرلەمانتاری کورد بوونەتە بەرگریکاری ئەوانەی دژی فیدراڵیین
پێت پەرلەمانتارێکی پارتی: هەندێک پەرلەمانتاری کورد بوونەتە بەرگریکاری ئەوانەی دژی فیدراڵیین
شاخەوان عەبدوڵا: ئەمڕۆ مووچەی مانگی 7 خەرجدەکرێت
دوات شاخەوان عەبدوڵا: ئەمڕۆ مووچەی مانگی 7 خەرجدەکرێت
پەیوەندیدار