مامۆستایانی وانەبێژی بەخشراو گردبوونەوە



لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا مامۆستایانی وانەبێژی بەخشراو، داوا دەکەن لە مافی دامەزراندن بێبەش نەکرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مامۆستایانی وانەبێژی بەخشراو لە هەولێر گردبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوایانکرد، “لە مافی دامەزراندن و بە گرێبەستکردن بێبەش نەکرێن”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ ئەوەی ماوەی ١٢ ساڵە پڕۆسەی دامەزراندنی مامۆستایان وەستاوە، بەڵام کەرتی پەروەردە بە پاڵپشتی وانەبێژان بەڕێوەدەچێت، هەر بۆیە پێویستە ئەو وانەبێژانەی کە دوورخراونەتەوە لە سیستمی پەروەردەدا تۆماربکرێن، بۆئەوەی گرێبەستیان بۆ بکرێت.

ڕۆژی ٢٥ی ئاب شاندێكی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران و ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە كۆبوونەوە، پاشان سەرۆك وەزیران بڕیاریدا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم، كە ژمارەیان زیاتر لە ٣٠ هەزار كەسە بكرێن بە گرێبەست.

هاوکات مامۆستایانی وانەبێژی بەخشراو، ئەو مامۆستایانەن کە بە هەر هۆکارێک بێت دوورخراونەتەوە لە وانەبێژی، داوادەکەن بە ڕەچاوکردنی چەندین ساڵ خزمەتکردنیان لە کەرتی پەروەردە لە مافی دامەزراندن و بە گرێبەستکردن بێبەش نەکرێن.

شاخەوان عەبدوڵا: ئەمڕۆ مووچەی مانگی 7 خەرجدەکرێت
پێت شاخەوان عەبدوڵا: ئەمڕۆ مووچەی مانگی 7 خەرجدەکرێت
بزوتنەوەی گۆڕان: کشانەوەمان لە حکومەت تەنها دەنگۆیە و کەس ئەو بڕیارەی پێ نادرێت
دوات بزوتنەوەی گۆڕان: کشانەوەمان لە حکومەت تەنها دەنگۆیە و کەس ئەو بڕیارەی پێ نادرێت
پەیوەندیدار