شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما دادەبەزن و کەشوهەوایەکی فێنک ناوچەکانی هەرێم و عێراق دەگرێتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێم و ناوچەکە ساماڵ دەبێت، لەئەنجامی کاریگەری ھەوایەکی فێنک لەدەریای ناوەراستەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلە لەناوچەکانی ھەرێم نزمتر دەبێتەوە و لەناوچەکانی عێراق 3 تا 4 پلە دادەبەزێت، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئاراستەی با ڕۆژئاواو و باکوری ڕۆژئاوا دەبێت .
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ سبەینێ:
ھەولێر: 40 پلە
سلێمانی: 39 پلە
دھۆک: 39 پلە
ھەڵەبجە: 40 پلە
کەرکووک: 41 پلە
ئیدارەی گەرمیان: 42 پلە
ئیدارەی راپەرین: 40 پلە
ئیدارەی سۆران: 38 پلە
ئیدارەی زاخۆ: 39 پلە
حاجی ئۆمەران: 29 پلە
بەغداد: 40 پلە
بەسرە: 44 پلە
ئەنبار: 36 پلە
نەجەف: 40 پلە
نەینەوا: 40پلە
واسیت: 42 پلە
سەڵاحەدین 41 پلە
میسان 44 پلە
زیقار 44 پلە
موسەنا 44 پلە
دیالە 42 پلە
بابل 41 پلە
کەربەلا 41 پلە
قادسیە 41 پلە