توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات لە خواردنی قاوە پێش بازاڕیکردن



ئەگەر کەسێک بیت کە ڕۆژەکەت بە کوپێک قاوە دەست پێدەکەیت، بەڵام پێشئەوەیی پێش ئەوەی بچیتە بازاڕکردن  دڵنیاببەرەوە لە خواردنی.

لە کاتێکدا قاوە بەهۆی ڕێژەی کافاینەکەیەوە چالاکیی زیاد دەکات، بەڵام توێژینەوەیەکی ئەم دواییەی کۆمەڵەی دەروونی بەریتانی (BPS) ئاماژە بەوە دەکات، کە خواردنەوەی قاوە پێش بازاڕکردن ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی کڕینی ئەو شتانەی کە پێویست نین.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی پێش بازاڕکردن کوپێک ئیسپرێسۆیان خواردووەتەوە بەڕێژەی 50% زیاتر لەو کەسانەی قاوەییان نە خواردووەتەوە لە بازاڕ ماونەتەوە.

توێژەران ئەم کاریگەرییە دەگەڕێننەوە بۆ توانای کافاین بۆ زیادبوونی ئاستی چالاکبوون، ئەمەش کەسەکە هاندەدات بڕیاری کڕینی پێداویستی زیاتر بدات، بەتایبەتی بۆ بەرهەمە کات بەسەربردنەکانی وەک شوکولاتە و گەنمەشامی.

توێژینەوەکە چەندین فرۆشگای لە وڵاتە جیاوازەکاندا لەخۆگرتووە، و دەریخستووە تەنانەت ژەمێکی کەمی کافاینیش دەتوانێت خەرجییەکان زیاد بکات.

هەرچەندە ڕەنگە فرۆشیارانی تاکەکەسی سوودمەند بن لەم کاریگەرییە، بەڵام کۆمەڵەکە ئامۆژگاری بەکارهێنەران دەکات کە ئاگاداری کاریگەرییەکانی کافاین بن لەسەر بڕیارەکانی کڕینیان.

سەوزایی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە و شەکرە کەمدەکاتەوە
پێت سەوزایی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە و شەکرە کەمدەکاتەوە
کێن ئەوانەی کە تووشی کۆلێرا دەبن؟
دوات کێن ئەوانەی کە تووشی کۆلێرا دەبن؟
پەیوەندیدار