سەوزایی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە و شەکرە کەمدەکاتەوە



لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە ئەو کەسانەی لەو گەڕەکانەدا نیشتەجێن کە بڕێکی زۆر سەوزایی و دارودرەختیان تێدایە مەترسی نەخۆشی دڵ و شەکرە و شێرپەنجە لەسەریان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمترە بەبەراورد بەو کەسانەی لە گەڕەکی بێ سەوزاییدا دەژین.

کۆمەڵێک شارەزا لە زانکۆی ڵویسڤێلی ویلایەتی کەنتاکی چاودێری تەندروستی 750 کەسیان کردووە کە تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 75 ساڵدایە و لە شەش گەڕەکی هەژارنشین و چینی ناوەڕاستی باشوری ڵویسڤێڵ دەژین.

لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2022، شارەزاکان نزیکەی 8 هەزار و 500 داری جۆراوجۆریان لەو گەڕەکانە چاندووە و پاشان تەندرووسی کەسەکانیان بەراورد کردووە لە نێوان پێش و دوای ڕواندنی دارەکان.

ئارونی بهاتناگار، سەرپەرشتیاری لێکۆڵێنەوەکە دەڵێت ئەنجامەکان دەریخستووە کە ڕواندنی سەوزایی لە ناوچەکە ئەگەری مەترسی نەخۆشی دڵی بە ڕێژەی 13% کەمکردووەتەوە و هەمان کاریگەری وەرزشێکی بەردەوامی هەبووە لەسەر جەستەی دانیشتوانی.

پیتەر جەیمس، بەڕێوبەری سەرنتەری تەندروستی ژینگەیی لە زانکۆی کالیفۆڕنیا، سەبارەت بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بە کەناڵی ئێن بی سی ڕاگەیاندووە، “پەیامی ئەم لێکۆڵینەوەیە بۆ ئێمە ئەوەیە سروشتی پاک تەنها خزمەتگوزارییەکی زیادە نییە و سەوزایی تەنها بۆ دەوڵەمەندەکان نەبێت، بەڵکو پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ ئێمەی مرۆڤ.”

دەربارەی هاتووچۆکردن لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت
پێشت دەربارەی هاتووچۆکردن لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت
توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات لە خواردنی قاوە پێش بازاڕیکردن
دواتر توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات لە خواردنی قاوە پێش بازاڕیکردن
پەیوەندیدار