پاسێکی قوتابیانی ڕێکخراوی (اقرٲ) لە ڕێگەی كۆیە وەرگەڕا و مامۆستاکەیان گیانی لەدەستدا و ژمارەی بریندارەكانیش بۆ 33 كەس بەرزبووەوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كۆیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاسێكی قوتابیانی ڕێكخراوی (اقرأ) لەسەر ڕێگای كەلكەسماق-هەیبەت سوڵتان وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە مامۆستاكەیان بەناوی (عوسمان قەڵادزێیی) گیانی لەدەستداوە.
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە 33 کەسی دیکە بریندار بوون.