دەوامی فەرمانبەران كەم كرایەوە



بەهۆی نەبوونی مووچە و بەردەوام دواكەوتنی، دەوامی فەرمانگەكان كەم كرایەوە و تەناوب دەستی پێكردەوە و بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوو کاتژمێر دەوامی فەرمانبەرانی کەمدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دەوامی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕۆژانە لە یەک شەممە تاوەکو پێنچ شەممە، لە کاتژمێر 8:30ـی بەیانی بۆ کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ دەبێت.”

دەشڵێت: “پێویستە سەرجەم هاووڵاتییان پێش کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ سەردانمان بکەن تاوەکو فریای تەواوکردنی مامەڵەکانیان بکەون.”

کەمکردنەوەی دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەکاتێکدایە بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەران لە بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوەکانی سلێمانی بایکۆت کردن دەستیپێکردووە.

بەپێی بەدواداچوونی (خەڵك) لە بەشێكی زۆری فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە، بەهۆی نەبوونی مووچەوە بۆ ئەوەی فەرمانبەران بایكۆت نەكەن دوو ڕۆژ تەناوب دراوە بە فەرمانبەران و كاتەكانی دەوامیش بۆ نزیكەی كاتژمێر 12 بۆ 12:30 كەم كراوەتەوە.

 

بەهای دۆلار شكا
پێشت بەهای دۆلار شكا
کوردستان لەسەر نەخشەی دەزگا هەواڵگرییەکان
دواتر کوردستان لەسەر نەخشەی دەزگا هەواڵگرییەکان
پەیوەندیدار