نرخی دۆلار دابەزی



نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 148،850 دینار کە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی، 100 دۆلار بە 148,850 مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بانکی ناوەندی بڕی 282 ملیۆن، 790 هەزار و 151 دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەو بڕەش 6 ملیۆن و 600 هەزاری بە نەقد بووە.

دابەزینی بەهای دۆلار لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی تا 149،500 دینار بەرزبووەوە.

هاووڵاتییان لە لێخۆشبوونی قەرزە کەڵەکەبووەکان ئاگادار دەکرێنەوە
پێشت هاووڵاتییان لە لێخۆشبوونی قەرزە کەڵەکەبووەکان ئاگادار دەکرێنەوە
شاندێکی وەزارەتی دارایی دەچێتە بەغدا
دواتر شاندێکی وەزارەتی دارایی دەچێتە بەغدا
پەیوەندیدار