بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕێگایی ملەكەوە داخرا و داوا لە شۆفێران دەكات زۆر پێویست نەبێ سەردانی دەرەوەی شار نەكەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا داوا لە شۆفێران دەكات زۆر پێویست نەبێ سەردانی دەرەوەی شارنەكەن و ڕێگای ملەكەوە بەكارنەهێنن.
سەرۆكایەتی شارەوانی پێنجوێن ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە تیمەكانیان سەرقاڵی ڕاماڵین و پاكردنەوەی ڕێگاكەن.