نزیکەی 500 دۆنم پوش و پاوان سووتا



بەهۆکارێکی نەزانراو ئاگرێکی بەرفراوان لەسنووری گوندی تەلانی سەر بە قەزای دوکان کەوتەوە و 500 دۆنم پوش و پاوان سووتا.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگرێکى بەرفراوان لە سنورى گوندى تەلانى سەر بە قەزاى دوکان کەوتەوەو دەست بەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی دوکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای پێنج کاتژمێر ئاگرەکە بە هاوکاری پۆلیسی بەرگری شارستانی دوکان و سورداش و تیمی بنکەی ئازادی لە سلێمانی و چەند کارمەندێکی پاڵاوگەی نەوتی دوکان و هاووڵاتییانی گوندی تەلان کۆنتڕۆڵ کرا.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە بە هۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 500 دۆنم پووش و پاوان سووتان و بە هۆیە ئەوەی هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە، لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

موسەننا ئەمین: دواکەوتنی مووچە سیاسییە
پێت موسەننا ئەمین: دواکەوتنی مووچە سیاسییە
ئاگرەکەی شەقامی 60 مەتریی هەولێر کۆنترۆڵکرا
دوات ئاگرەکەی شەقامی 60 مەتریی هەولێر کۆنترۆڵکرا
پەیوەنیدر