حسێن زادە بووە یاریدەدەری سەرۆکی ئێران



سەرۆک کۆماری ئێران پەرلەمانتارێکی پێشووی کوردی وەک یاریدەدەری خۆی دەستنیشان کرد.

ماڵپەڕی مەهاباد بڵاویکردەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، عەبدولکەریم حسێن زادەی وەک یاریدەدەری خۆی بۆ کاروباری گەشەپێدانی گوند و ناوچە هەژارنشینەکان دەستنیشان کرد.

ڕوونیشیکردەوە کە حسێن زادە نوێنەری نەغەدە و شنۆ بووە لە خولی دوانزەیەمی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران.

پێشتر بە هۆی نەبوونی هیچ کەسایەتییەکی کورد لە کابینەی حکومەتەکەیدا، ڕەخنەی زۆر ڕووبەڕووی مەسعود پزیشکیان کرایەوە کە لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا جەختی لە بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری نەتەوەیی دەکردەوە.

ئاگرەکەی شەقامی 60 مەتریی هەولێر کۆنترۆڵکرا
پێت ئاگرەکەی شەقامی 60 مەتریی هەولێر کۆنترۆڵکرا
فەرمانی دەستگیرکردن و ڕاپێچکردن بۆ 36 بەرپرسی باڵا دەرچوو
دوات فەرمانی دەستگیرکردن و ڕاپێچکردن بۆ 36 بەرپرسی باڵا دەرچوو
پەیوەندیدار