فەرمانی دەستگیرکردن و ڕاپێچکردن بۆ 36 بەرپرسی باڵا دەرچوو



دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند تەنها لە مانگی تەمووزی ڕابردوودا فەرمانی دەستگیرکردن و ڕاپێچکردنیان بۆ 36 بەرپرس دەرکردووە کە وەزیر و پەرلەمانتاری پێشووشیان لەنێودایە.

دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند مانگی تەمووزی ڕابردوو لە نووسینگەکانی لێکۆڵینەوەی دەستەکەیان لە بەغدا و پارێزگەکان، 36 فەرمانی دەستگیرکردن و ڕاپێچکردنیان بۆ 36 پلەی باڵا و تایبەت دەرکردووە.

ڕوونیشیکردەوە لە نێو ئەوانەی فەرمانیان بۆ دەرکراوە، دوو وەزیری پێشوو، بریکارێکی پێشووی وەزیر، پەرلەمانتارێکی پێشوو، شەش بەڕێوەبەری گشتی و 16 بەڕێوەبەری گشتیی پێشوو و چوار پارێزگاری پێشوو هەیە.

لەلایەکی دیکەشەوە دامەزراوەی نەهرەین بۆ پشتیوانیکردنی شەفافیەت و دەستپاکیی ڕایگەیاند، تا ئێستا بە تەواوی ژمارەی تۆمەتباران و بڕی ئەو پارەیە یەکلانەکراوەتەوە کە لە دۆسیەی “دزیی سەدە”دا دزراوە.

محەمەد ڕوبەیعی، سەرۆکی دامەزراوەکە ڕایگەیاند بە هۆی ئەوەی پارەکانی دزیی سەدە بۆ دەرەوەی عێراق حەواڵەکراوە، تا ئێستا ژمارەی تۆمەتبارەکان و بڕی پارەکەش بە تەواوی دیار نییە و لەو بڕوایەشدابوو لە ئایندەدا تۆمەتباری دیکە لە دۆسیەکەدا ئاشکرا بکرێت.

حسێن زادە بووە یاریدەدەری سەرۆکی ئێران
پێت حسێن زادە بووە یاریدەدەری سەرۆکی ئێران
کەسێکی نزیکی خانمەیی لە عێراق ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوە
دوات کەسێکی نزیکی خانمەیی لە عێراق ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوە
پەیوەندیدار