چاودێری دارایی عێراق هەڵوێستی لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ئاشكرای دەكات، كە دیوانی چاودێری دارایی عێراق ڕایانگەیاندووە، وردبینی لە خشتەی مووچە خۆران لەلای ئەوانەوە وەرزیانە دەبێت و بەهیچ شێوەیەک ڕێگر نابێت لەخەرجکردنی مووچە.

د.بڕ‌یار ڕ‌ه‌شید، ئه‌ندامی پەرلەمانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، “هەوڵەکانمان چڕ کردۆتەوە و فشارەکانمان بۆ چارەسەر کردنی کێشەی مووچە بەردەوامە و ڕێگەنادەین کەمتەرخمی بەرپرسانێک لەنێو حکومەتی عێراق و هەرێم لەمە زیاتر کاریگەری بکاتە سەر ژیان و گوزەرانی سەدان هەزار مووچەخۆر”.

وتیشی، “لەکۆبونەوەشمان لەگەڵ سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عیراق دڵنیای کردینەوە کە هۆکاری دواکەوتنی خەرجی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لای ئەوانەوە نیە، وردبینی لە خشتەی مووچە خۆران لەلای ئەوانەوە وەرزیانە دەبێت و بەهیچ شێوەیەک ڕێگر نابێت لەخەرجکردنی مووچە”.

باسی لەوەشکرد، “لە ماوەی ڕابردو وەک پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتی هەموو گرفت و بەربەستە یاساییەکانمان چارەسەر کرد و مووچەی مووچەخۆرانمان خستە سەر خشتەکان، ئەمڕۆش دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆیان دووپات کردینەوە بە وتە و بەو ڕاپۆرتانەی خستیانە بەردەستمان کە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بەوانەوە نییە”.

وتیشی: “بەرپرسی سەرەکی دواکەوتنی مووچەی هەرێم، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارای هەرێمە کە کەم تەرخەمن بەرامبەر بە بابەتەکەو بێ دەسەڵاتن لە بەرامبەر خەرج نەکردنی مووچە”.

كاتی هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتی گۆڕان دیاریكرا
پێشت كاتی هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتی گۆڕان دیاریكرا
حكومەتی هەرێم بۆ هەرزان كردنی بەنزین زانیاری دەخاتەڕوو
دواتر حكومەتی هەرێم بۆ هەرزان كردنی بەنزین زانیاری دەخاتەڕوو
پەیوەندیدار