بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سوتەمەنی لەمەرزی پەروێزخان چەند تانکەرێکی تر گڕیانگرت و زیانی گیانی لێکەوتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەرزی پەروێزخان تەنکەرێک گڕ دەگرێت و دەتەقێتەوە، لە ئەنجامی ئەوەشدا چەند تەنکەرێکی تر گڕییان گرتووە، و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا کەسزێک گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێک بریندارن.
مەرزی پەروێزخان لە ڕووی کارگێڕییەوە سەربە شارەدێی قۆرەتووە لە سنووری شارۆچکەی خانەقینی سەربە پارێزگای دیالە و لە ڕووی ئیداریشەوە سەربە ئیدارەی گەرمیانە، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لەشوێنی ڕووداوەکەن و نەخۆشخانەى شەهید هەژار لە کەلار ئامادەکاری کردوە بۆ وەرگرتنى بریندارەکان.