داوای دامەزراندنی مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەكرێت



یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوا دەكات، هاوشێوەی مامۆستایانی وانەبێژ، مامۆستایانی ئایینی خۆبەخشیش بكرێنە گرێبەست یان بە هەمیشەیی دابمەزرێنرێن.

دوێنێ‌ یەك شەممە، شاندێكی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران و ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە كۆبوونەوە و دوای گفتوگۆ و داواكاری مامۆستایان، سەرۆك وەزیران بڕیاریدا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم، كە ژمارەیان زیاتر لە 30 هەزار كەسە بكرێن بە گرێبەست.

وتەبێژی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاندووە، نزیکەی دوو هەزار مامۆستای ئایینی خۆبەخشانە وتار دەدەن. بۆیە داوا لە سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەکات، “هاوشێوەی وانەبێژان، ئەوانیش بکرێنە گرێبەست یان هەمیشەیی”.

مامۆستا شاد شێخ ئەحمەد، مامۆستای ئایینی ڕایگەیاند، نزیکەی ١٤٠٠ مامۆستای ئاینی خۆبەخش لە مزگەوتەکانی ناو شار و دەرەوەی شار خزمەت بە ئاین و خاک و خەڵک و نیشتیمان دەکەن، بۆیە جێگای خۆیەتی ئەوانیش بکرێنە گرێبەست و مافی خۆیان پێبدرێ.

وتیشی، “لە ئێستادا زۆرینەی مزگەوتەکان لەرێگای مامۆستای ئایینی خۆبەخشەوە دەڕۆن بەڕێوە و خزمەتی تیا دەکەن”.

 

“عێراق دەبێت بە قەندەهار” …هۆشداری لە هەمواری یاسایەك دەدرێت
پێشت “عێراق دەبێت بە قەندەهار” …هۆشداری لە هەمواری یاسایەك دەدرێت
دارایی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مەدەنی مانگی ٧ دا
دواتر دارایی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مەدەنی مانگی ٧ دا
پەیوەندیدار