ژمارەیەك هەلی دامەزراندن بە گرێبەست ڕاگەیەنرا



ئیدارەی گەرمیان ئاشكرای دەكات، پێنج فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست بۆ ناحیەکانی قۆرەتوو و مەیدان دادەمەزرێنرێن.

ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە دوای ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە دامەزراندنی فەرمانبەری پێویست بۆ یەکە ئیدارییەکان، بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی قۆرەتوو (٣) فەرمانبەری کارگوزار و باخەوان و بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی مەیدان (٢) دوو فەرمانبەری کارگوزار و باخەوان دادەمەزرێن.

ڕاشیگەیاندووە، خوازیاران دەتوانن بەپێی شوێنی نیشتەجێبونیان سەردانی ئەو دوو ناحیەیە بکەن، بەمەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن و ئاگاداربوون لە مەرج و رێنماییەکان.

جەختیشی كردۆتەوە، تاکو ڕۆژی ٢٠٢٤/٩/٥ داواکاری دامەزراندن وەردەگیرێت.

یەكگرتوو لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی مووچەی فەرمانبەران پێكدەهێنێت
پێشت یەكگرتوو لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی مووچەی فەرمانبەران پێكدەهێنێت
سالار مەحموود:دەبێت لە ڕێگەی بەغداوە لەشکرکێشی تورکیا ڕاگرین
دواتر سالار مەحموود:دەبێت لە ڕێگەی بەغداوە لەشکرکێشی تورکیا ڕاگرین
پەیوەندیدار