سودانی بڕیاری لەسەر دوو مووچە بۆ هەرێم دا



سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرج كردنی دوو مووچەی بەشێك لە مووچەخۆرانی هەرێم دا.

نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، مووچەی مانگەکانی 7 و 8ی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم خەرجکرا.

لای خۆشیەوە، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕ سەرۆک وەزیرانی عیراق محەمەد شیاع سودانی گفتوگۆمان کرد و بڕیاری دا ئەمڕۆ تەوجیه بدات بە خەرج كردنی مووچەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان بۆ مانگی ٧ و هەفتەی داهاتوو مانگی ٨ خەرج بکریت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لەبارەی ئەو گرفتانەی وەزارەتی دارایی ئیتحادی دروستیکردوە بە بڕینی مووچەی چەند توێژێک لەبەر چەند هۆکارێک پێشنیارمان کرد، ئەوانەی دوو جار ناویان هاتووە ئەوانەن کە فەرمانبەرن لە هەرێم و مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتیان هەیە، نووسراو ئاڕاستەی وەزارەتی کاری ئیتحادی بکریت بۆ ئەوەی مووچەیان ببڕیت نەک بڕینی مووچەکانیان کە سەربە حکومەتی هەرێمە، هەروەها لەبارەی ئەوانەی بایۆمەتریان نەکردوە بە سەرۆک وەزیرانم ڕاگەیاند، ئەوەی بایۆمەتری نەکردوە مانای ئەوە نییە وجودی نییە و نابێت مووچەکانیان ببڕن هاوشێوەی ئەوان لە حکومەتی ئیتحادیش هەیە و بایۆمەتریان نەکردوە.

وتیشی، “بۆ ئەو مەبەستە پێشنیارمان کرد گشتاندنێک بکریت بۆ سەرجەم فەرمانگەکانی ئیتحادی و هەرێم، کە دەبێت ئەو پرۆسە لەماوەی ئەوەندە مانگە تەواو بکرێت بەپێچەوانەوە مووچەکانیان ببڕن، نەک ئەوەی لەئیستاوە ببڕێت، باسمان لەوە کرد حکومەتی هەرێم لەو پرۆسەیە زۆر خێرایە و لەسەرەتای ساڵەوە لە کۆی ٦٠٠ هەزار فەرمانبەر کە مابوون و بایۆمەتریان نەکردبوو ئێستا تەنها ١٠٠ هەزار ماوە و پڕۆسەکەش بەردەوامە، بەسوپاسەوە وتی هەردوو پێشنیارم لاپەسەندە و کاری لەسەر دەکەین”.

 

سالار مەحموود:دەبێت لە ڕێگەی بەغداوە لەشکرکێشی تورکیا ڕاگرین
پێشت سالار مەحموود:دەبێت لە ڕێگەی بەغداوە لەشکرکێشی تورکیا ڕاگرین
سەركردەیەكی یەكێتی: حوکمڕانی داهاتووی کوردستان وەردەگرینەوە
دواتر سەركردەیەكی یەكێتی: حوکمڕانی داهاتووی کوردستان وەردەگرینەوە
پەیوەندیدار