دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گەشتیاران ئاگاداردەکاتەوە لەوەی هاتووچۆکردن بۆ ئێران لە ڕیی ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە ئاسایی بووەوە.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، هەموو گەشتیاران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ئێران ئاگادار دەکەینەوە کە هاتووچۆکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت وەکو جاران ئاسایی بووەتەوە.
پێشتر بە هۆی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێنەوە، هاتووچۆکردنی گەشتیاری بە ئۆتۆمبێلی تایبەت ڕاگیرابوو.