ئاسایشی سلێمانی دەربارەی شەڕەتەقەکەی گەڕەکی سەرچنار ڕوونکردنەوە دەدات



بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش ڕایگەیاند، دووبازرگانی ماددەی هۆشبەر پاش ڕووبەڕوبونەوە بە برینداری دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش ڕایگەیاند، کاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیدا دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان بە برینداری دەستگیرکرد.

ڕوونیشیکردەوە کە بازرگانەکان لە گەڕەکی سەرچنار ڕووبەڕووی ئاسایش بوونەتەوە و توانرا بە برینداری و بە 14 کیۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵەوە دەستگیربکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو کە لەئەنجامی ڕووبەڕووبونەوەکەدا، کارمەندێکی دەزگای ئاسایش برینداردەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، ئێستا تۆمەتباران بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەیان بەردەوامە.

“بە قاچاخ تەماتە دێتە هەرێم”<BR>تەماتەی پێنجوێن مشتومڕی دروست کردووە
پێت “بە قاچاخ تەماتە دێتە هەرێم”<BR>تەماتەی پێنجوێن مشتومڕی دروست کردووە
باندێکی ماددەی هۆشبەر ڕووبەڕووی ئاسایشی سلێمانی بوونەوە
دوات باندێکی ماددەی هۆشبەر ڕووبەڕووی ئاسایشی سلێمانی بوونەوە
پەیوەندیدار