باندێکی ماددەی هۆشبەر ڕووبەڕووی ئاسایشی سلێمانی بوونەوە



باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بوونەوە و بریندار هەیە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، باندێکی ماددەی هۆشبەر کە لە نێو تاکسییەکدا بوون لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی ڕووبەڕووی ئاسایش بوونەوە.

بە پێی زانیارییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا لانیکەم دوو کەس برینداربوون کە یەکێکیان کارمەندی ئاسایشە.

دوو ئەندامی باندەکە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون.

ئاسایشی سلێمانی دەربارەی شەڕەتەقەکەی گەڕەکی سەرچنار ڕوونکردنەوە دەدات
پێت ئاسایشی سلێمانی دەربارەی شەڕەتەقەکەی گەڕەکی سەرچنار ڕوونکردنەوە دەدات
لە یەکەم گەشتی دەرەکیدا، پزیشکیان سەردانی عێراق دەکات
دوات لە یەکەم گەشتی دەرەکیدا، پزیشکیان سەردانی عێراق دەکات
پەیوەندیدار