وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دامەزارانی وانەبێژان وەزارەتەکەی ئەوانیش دەگرێتەوە کە 1982 وانەبێژیان هەیە.
ئارام محەمەد، وەزیری خویندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی رایگەیاند، هیچ جیاوازییەک لە ناو هاتنی وانەبێژان بۆ دامەزراندن نییە، بۆیە دامەزراندنی وانەبێژان خوێندنی باڵاش دەگرێتەوە.
دەشڵێت:” ئەگەر حکومەت ٣٠٪ی داهاتمان وەرنەگرێتەوە دەتوانین مووچەی وانەبێژان لە داهاتی زانکۆکان بدەین، کە ئەگەر هەر وانەبێژێک٦٠٠ هەزار دیناریشی بۆ خەرجبکرێت کۆی گشتی مووچەکانیان دەگاتە زیاتر لە ملیارێک دینار”.
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژان دەکرێنە گرێبەست کە ژمارەیان ٣٨ هەزار مامۆستایە.