دوای واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەشتن لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ئوردن سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت” لەمڕۆوە، بازاڕێکی نوێ بە ڕووی جووتیارانماندا دەکرێتەوە”.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، خۆشحاڵبووم کە ئەمڕۆ یاداشتنامەیەکی لێکتێگەشتنمان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ئوردن واژۆ کرد، لەمڕۆوە، بازاڕێکی نوێ بە ڕووی جووتیارانماندا دەکرێتەوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم لەمیانی بەشداریکردی لە پێشانگایەکی کراوەی بەرهەمەکشتوکاڵییەکانیان ڕایگەیاند: ئەم هەنگاوە درێژکراوەی سەرجەم ئەو هەنگاوانەیە کە لەرابردودا لە نێوان گەلی کورد و شانشینی ئوردندا بوونیان هەبوە، وە ئەم یاداشتە پێکهاتوە لە ۱۰ مادەی سەرەکی و ۱۳ بڕگەی بنچینەیی کە تایبەتمەندە بە بواری وە بەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ و راهێنان و سەنتەری توێژینەوە وبەرهەمهێنانی بنەتۆو جۆری ئەو روەکانەی کە بەرگەی گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا دەگرن، وە ئاشناکردنی جوتیاران بە تەکنە لۆژیای سەردەمیانە و سیستەمی ئاودێری پێشکەوتو و توێژینەوە لەسەر جۆری خاک و زەوی هەرێمی کوردستان و دارشتنی نەخشەی بەروبومەکشتوکاڵییەکان و هەناردەی بەرهەمی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئوردن و بەپێچەوانەشەوە، بەتایبەتی ئەو بەرهەمانەی لە پێداویستی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان زیادن.
The Kurdistan Region of Iraq and the Hashemite Kingdom of Jordan are bound together by a shared history and friendship.
Today’s MoU between our agriculture ministries will strengthen trade and commerce between our peoples. pic.twitter.com/7xTZyvEF4a
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) August 25, 2024