بڕیارێك بۆ کۆمپانیاکان و کۆگاکانی دەرمان دەردەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتی کۆنتڕۆڵکردنی چۆنیەتی گواستنەوەی بەرهەمه دەرمانسازییەکان لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەكات و دەشڵێت: بەرهەمێک ئەگەر بەرزترین کوالێتی هەبێت، بەڵام گواستنەوە و کۆگاکردنی باشنەبێت ئەوە کوالێتییەکەی تێکدەچێت و شیاونابێت بۆ بەکارهێنان.

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی دەرمان پێویسته پابەندبن بە رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان تایبەت بە گواستنەوەی دەرمان و بەرهەمە دەرمانسازییەکان لەنێوان شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گواستنەوەیەکی دروست و زانستی ڕێکارێکی گرنگە بۆ پاراستن و بەرز ڕاگرتنی کوالێتیی بەرهەمە دەرمانسازییەکان، بەرهەمێک ئەگەر بەرزترین کوالێتی هەبێت، بەڵام گواستنەوە و کۆگاکردنی باشنەبێت ئەوە کوالێتییەکەی تێکدەچێت و شیاونابێت بۆ بەکارهێنان.

جەختیشی كردۆتەوە، هەڵمەتی کۆنتڕۆڵکردنی چۆنییەتیی گواستنەوەی بەرهەمه دەرمانسازییەکانی لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد، هەر کۆمپانیایەک و کۆگایەکی دەرمان ئەگەر پابەندنەبێت بە گشت ڕێنماییەکانی گواستنەوە و کۆگاکردنی بەرهەمە دەرمانسازییەکان ڕووبەڕووی سزای یاسایی تووند دەکرێتەوە.

 

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا كۆبوونەوە
پێشت قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا كۆبوونەوە
ڕێواز فایەق زانیاری لەسەر دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ئاشکرا دەکات
دواتر ڕێواز فایەق زانیاری لەسەر دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار