مەسرور بارزانی بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی دەركرد



وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە حكومەتی عێراق مامەڵەیەكی دادپەروەرانەی لەگەڵ هەرێم نەكرد و نوێنەری گشتی وانەبێژان لە كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە شێوەی گرێبەست.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە کۆبوونەتەوە.

ڕاشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە، زیاتر لە 37 هەزار وانەبێژ لە ماوەی مانگێکدا بکرێنە گرێبەست.

لای خۆشیەوە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیران بەردەوام بە گرنگییەوە لە دۆخ و پێگەی مامۆستایانی ڕوانیەوە و لەكاتی قەیران و بێ‌ پارەییدا لە ساڵی 2021دا ڕێنمایی دەركرا، كە پارەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بكرێتە مووچەی بڕاوە و كۆتایی بهێنێت بەوەی پارەكەیان لەسەر وانە و ڕۆژانی دەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ لەگەڵ مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ سەرۆك وەزیران كۆبووینەوە و گوێی لە داواكاری و خەمەكانیان گرت و كاری مامۆستایانی بەرز نرخاند.

ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق لای خۆیان 350 هەزار مامۆستای وانەبێژی خۆیانی كردە هەمیشەیی، بەڵام مامەڵەیەكی دادپەروەریان لەگەڵ ئێمە نەكرد، هەرچەندە سەردانی سەرۆك وەزیران و وەزیری پەروەردەی فیدڕاڵمان كرد، بەڵام داواكاری ئێمەیان جێبەجێ‌ نەكرد، بەڵام ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران بڕیاریدا ئەو مامۆستا وانەبێژانە بكرێنە گرێبەست.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە مامۆستایانی وانەبێژ بڕیاریان دابوو بەهۆی دانەمەزراندنیانەوە لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن دەست بە خۆپیشاندان و بایكۆت بكەنەوە.

دەربارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ وانەبێژان مەسرور بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێشت دەربارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ وانەبێژان مەسرور بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
” بەهۆی بۆردومانی تورکیا 19 خێزانی گوندێک گیریان خواردووە “
دواتر ” بەهۆی بۆردومانی تورکیا 19 خێزانی گوندێک گیریان خواردووە “
پەیوەندیدار