دژەتیرۆری یەكێتی بەشداری پێشبڕكێیەكی جیهانی دەكات



بەڕ‌ێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر CTG وەك یەكەمین هێزی تایبەتی كوردستان بەشداردەبێت لەسیانزەهەمین خولی پێشبڕ‌كێی ساڵانەی جەنگاوەرەكان، كە لەشاری عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕ‌ێوەدەچێت.

بەڕ‌ێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر CTG لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەشانازییەوە ڕ‌ایدەگەیەنین، كە ئەمساڵ بۆ یەكەمجار قارەمانەكانی نیشتیمان بە نوێنەرایەتی بەڕ‌ێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر وەك یەكەمین هێزی تایبەتی كوردستان بەشداردەبن لە سیانزەهەمین خولی پێشبڕ‌كێی ساڵانەی جەنگاوەرەكان، كە لەلایەن ناوەندی ڕ‌اهێنانی شا عەبدوڵای دووەم بۆ ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان لەشاری عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕ‌ێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشداریكردنی بەڕ‌ێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر CTG لەسەر بانگهێشتی فەرمی و لەپاڵ 33 هێزی تایبەتی دیكە كە نوێنەرایەتی 19 وڵات دەكەن.

جەختیشی كردۆتەوە، گرنگی و بەرزی توانای بەڕ‌ێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر CTG دەریدەخات، كە توانیویەتی ڕ‌ۆڵی كارا ببینێت لەو ئەركەی لەپێناویدا دروستبووە، كە ئەویش بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە و توانیویەتی شان بدات لەشانی باشترین هێزە تایبەتەكانی جیهان.

چەند زانیارییەک لەسەر پێشبڕکێکە:
پێشبڕکێی ساڵانەی جەنگاوەرەکان لە ساڵی 2009ەوە دەستیپێکردووە و ئەمساڵ و لە مانگی ئابدا خولی 13ی پێشبڕکێکە لە سەنتەری شا عەبدوڵای دووەم بۆ راهێنانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان بە بەشداری دەیان تیم لە 19 وڵاتی جیهانەوە بەڕێوەدەچێت.

لە پێشبڕکێکەدا بەهێزترین ئەو تیم و دامەزراوە ئەمنییانەی، کە پەیوەندیدارن بە بەرقەرارکردنی ئاسایش وەک هێزە تایبەتەکانی ئەمەریکا و بەڕیتانیا بەشداری دەکەن و تواناکانی کارکردن لەناو تیم یاخود بە تاک تاقیدەکرێتەوە، دەبێت توانای جەستەیی بەشداربووان لە ئاستێکی بەرزدا بێت و لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ورد بن.

سێ براوەی یەکەم بۆ خولی 13هەم دیاریدەکرێت و بەپێی ریزبەندی خەڵات دەکرێن.

 

” بەهۆی بۆردومانی تورکیا 19 خێزانی گوندێک گیریان خواردووە “
پێت ” بەهۆی بۆردومانی تورکیا 19 خێزانی گوندێک گیریان خواردووە “
كاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
دوات كاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار