كاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیەنرا



ئەندامێكی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی چوار شەممە لەبەردەم پارێزگای كەركوك خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

ئەحمەد كەركوكی، ئەندامی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و وانەبێژانی ناوچە دابراوەکان و مووچەخۆران بە گشتی ئاگادار دەکەین ڕۆژی چوار شەممە کاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆ گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی ئەنجام دەدەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، خۆپیشاندانەكە بەرامبەر پاڕێزگای کرکوک ئەنجام دەدەین.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەران دەكات، “بۆ بەرگری كردن لە مافەكانیان بەشداری خۆپیشاندانەكە بكەن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەی نزیكەی دوو مانگە مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەخۆرانی دیكە لە هەرێمی كوردستان و بەشێكی مووچەخۆراكی كەركوك، كە میلاكیان لەسەر هەرێمە مووچەیان وەرنەگرتووە.

 

دژەتیرۆری یەكێتی بەشداری پێشبڕكێیەكی جیهانی دەكات
پێت دژەتیرۆری یەكێتی بەشداری پێشبڕكێیەكی جیهانی دەكات
ئیسرائیل پەلەقاژێیەتی و دەیەوێت سینوار بگرێت
دوات ئیسرائیل پەلەقاژێیەتی و دەیەوێت سینوار بگرێت
پەیوەندیدار