حەشدی شەعبی لە گەرمیان کشایەوە و کۆماندۆ لە ناوچەکە جێگیرکرا



ئەو هێزەی حەشدی شەعبی کشایەوە کە بەیانی ئەمڕۆ بە مەبەستی دەستگرتن بەسەر بیرەنەوتێک ڕەوانەی سنووری گەرمیان کرابوو و دواتیرش کۆماندۆی یەکێتی لە ناوچەکە جێگیرکرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزێکی گەورەی حەشدی شەعبی کە لە هەزاران چەکدار پێکهاتبوو، بە چەکی قورس و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە چوونە ناوچەی کوڵەجۆی زەنگاباد و بە وتەی کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری یەکێتی ئەو هێزە ویستبوویان دەست بەسەر بیرە نەوتێکدا بگرن.

حەشدی شەعبی بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفرۆکەوانەوە زانیارییان لەسەر شانەیەکی تیرۆریستی کۆکردووەتەوە کە لە ناوچەکەدابونن، بۆیە کتوپڕ ئۆپەراسیۆنەکیان بۆ سەر ناوچەکە لە باکووری شارۆچکەی قەرەتەپە ئەنجامداوە.

سەرەتا میدیا پارتی بڵاویکردەوە کە هێزەکەی حەشدی شەعبی بە ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا دەستی بەسەر بیرەنەوتەکەدا گرتووە، بەڵام یەکێتی ئەوەی ڕەتکردەوە و دواتریش هێزێکی کۆماندۆ بە چەکی قورسەوە لە سلێمانییەوە بەرەو گەرمیان ڕەوانە کرا.

میدیا یەکێتی بڵاویکردەوە کە ئێستا هێزەکانی کۆماندۆ لە چوار دەوری کێڵگە نەوتییەکەی کوڵەجۆ جێگیرکراون بۆ پاراستنی و لە ئامادەباشیشدان بۆ هەر ئەگەرێکى نەخوازراو.

دەست بەسەر 85 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا
پێت دەست بەسەر 85 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا
پێشەوا هەورامانی: هیچ هەڵەیەکمان نییە و بەغدا پەڵپمان پێ دەگرێت
دوات پێشەوا هەورامانی: هیچ هەڵەیەکمان نییە و بەغدا پەڵپمان پێ دەگرێت
پەیوەندیدار