پێشەوا هەورامانی: هیچ هەڵەیەکمان نییە و بەغدا پەڵپمان پێ دەگرێت



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە بەغدا هیچ پاساوێکی ڕەوای بۆ دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بێت و دەڵێت، پەڵپگرتنی سیاسییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی دواکەوتنی مووچە ڕایگەیاند، هۆکاری دواکەوتنی مووچە ئەوە نییە کە دەوترێت 30 هەزار کەس بۆ لیستی مووچە زیادکراوە، بەڵکو پەڵپ پێگرتنی سیاسیی و برسیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.

وتیشی، حکومەتی عێراق هیچ بیانوویەکی مەعقولی بەدەستەوە نییە بۆ دواخستنی مووچە و هەرێمی کوردستان هیچ هەڵەیەکی نییە و هەموو داواکارییەکانی حکومەتی عێراق و بەتایبەتیش وەزارەتی دارایی جێبەجێ کردووە.

پێشەوا هەورامانی ڕاشیگەیاند، دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی دەستوور و بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیشە کە تێیدا هاتبوو نابێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە هیچ دۆخێکدا تێکەڵی پرسە سیاسییەکان بکرێت و بەدیل بگیرێت.

جەختیشیکردەوە کە زیاتر لە 50 ڕۆژە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە هۆکاری ناڕەوا بەدیلگیراوە.

حەشدی شەعبی لە گەرمیان کشایەوە و کۆماندۆ لە ناوچەکە جێگیرکرا
پێت حەشدی شەعبی لە گەرمیان کشایەوە و کۆماندۆ لە ناوچەکە جێگیرکرا
“بەشێکی هێزەکەی حەشدی شەعبی لە گەرمیان کشایەوە”
دوات “بەشێکی هێزەکەی حەشدی شەعبی لە گەرمیان کشایەوە”
پەیوەنیدر